تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی پێوانه‌یی تووشبوون به‌ كۆرۆنا: ١٠٣٢

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٤٩ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ٢٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 19.10.2020 - نوێکردنەوە : 21.10.2020
ژماره‌ی پێوانه‌یی تووشبوون به‌ كۆرۆنا: ١٠٣٢

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)، بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە رۆژێکدا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراوە.

لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٤٠٦ تووشبوو، ٣٢٦ لە هەولێر، ٢٤٣ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢٩ تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٩ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١١٤ کەس، ٦٥ کەس لە دهۆک، ١٥ کەس لە سلێمانی، ٢٩ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش ٢٦ کەس.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ١٠ کەس، شەش کەس لە هەولێر، چوار کەس لە دهۆک، سێ کەس لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٥٧١ هەزار و ٢٣٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٦٢ هەزار و ٧٣٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٣٧ هەزار و ٨٣٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٢ هەزار و ٧١٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستا دوو هەزار و ١٨٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın