Beijing
په‌كین-AA
سه‌رۆكی چین، شی جینپینگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ملیارێک دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌كه‌ن كه ٦٠٠ ملیۆن دانه‌یان ده‌به‌خشن.
شی جینپینگ له میانی كردنه‌وه‌ی هه‌شته‌مین كۆڕبه‌ندی چین-ئه‌فریقا كه له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێکی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی چین باسی له‌وه كردووه له‌پێناو پشتیوانییكردن له ئامانجی ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠٢٢دا له‌سه‌دا ٦٠ی دانیشتوانی وڵاتانی ئه‌فریقا كوترابن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه ٦٠٠ ملیۆن دۆز ڤاكسین ببه‌خشن و ٤٠٠ ملیۆن دۆزیش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن.
شی جینپینگ ئاشكرایشی كرد، پلانیان هه‌یه له چوارچێوه‌ی ١٠ پرۆگرامی ته‌ندروستییدا، هەزار و ٥٠٠ كارمه‌ندی ته‌ندروستیی و پسپۆڕی ته‌ندروستیی گشتیی ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا بكه‌ن.