Zana Natık Kerem
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان و ئاماژەی بەوەیش دا کە تا رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانن دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەن بە ھاووڵاتییان.
بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی سەربە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، ریاز حەلفی لە لێدوانێکدا رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا، دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان تا ئەو کاتەی نوێکردنەوە لە پڕۆسەکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە لەبارەی زیادکردنی ژمارەی دۆزەکان ئەنجام نەدرێت و گوتی:
"تا رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانین دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەین بە ھاووڵاتییان."
ریاز حەلفی گوتیشی: "رێژەی کاریگەری سیستمی دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەئێستادا بەکاردەھێندرێن، ٩٠ لەسەدای تێپەڕاندووە کە ئاستی بەرگریی جەستە بەرامبەر بە پاتەکە زۆر بەھێز کردووە و سیستمەکانیش ھێشتا پشت پێ بەستراون لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانەوە."
ئەمەیش لە کاتێکدا تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٩١٩ ھەزار و ٢٦٧ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.