تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی داوای خۆپارێزی لە هاووڵاتییان دەکات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات.

Sarmand Hameed  | 26.02.2020 - نوێکردنەوە : 04.03.2020
وەزارەتی تەندروستیی داوای خۆپارێزی لە هاووڵاتییان دەکات

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تۆڕەکانی مۆبایلەوە نامەیەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کردووە تیایدا داوای خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

لە نامەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستاندا هاتووە: "بۆ پاراستنی خۆت و خانەوادەکەت، لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، پێویستە کلێنکس بەکاربهێنی لەکاتی پژمین و کۆکین و فڕێدانی بەشێوەی دروست، خاوێنکردنەوەی ڕووکەشەکان بەشێوەی بەردەوام. دوورکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و نەخۆشان و گومانلێکراوان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın