تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا شەش هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٨٥٦ کەس چاکبوونەتەوە، ١٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 09.10.2021 - نوێکردنەوە : 13.10.2021
هەرێمی کوردستان.. گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا شەش هەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٨٥٦ کەس چاکبوونەتەوە، ١٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٦٢ کەس، ٩١ لە سلێمانی، ٥٤ لە هەولێر و ١٧ کەسیش لە راپەڕین بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٥٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٦٦٠ کەس، ٦٥٠ لە هەولێر، ٤٧٦ لە سلێمانی، ٣٦ لە هەڵەبجە، ٢٧ لە گەرمیان و حەوت کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە شەش لە سلێمانی، چوار لە هەولێر، چوار لە راپەڕین، دوو لە دهۆک و دوو کەسیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ١٩٩ هەزار و ٢٨٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٤٢ هەزار و ١٣٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و شەش هەزار و چوار کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣١١ هەزار و ٧٤٢ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٤ هەزار و ٣٨٨ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın