Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٨٥ تووشبوو، هەریەکە لە هەولێر و سلێمانی ٣٧ حاڵەت، چوار تووشبووش لە گەرمیان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە لە دهۆک بووە بە ١٧١ کەس، هەولێر ١٣٤ کەس، ١١ کەس لە سلێمانی ، ١٩ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش دوو کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە لە هەریەکە لە هەولێر و سلێمانی یەک کەس و لە دهۆک سێ کەس و لە گەرمیان دوو کەس و لە راپەڕینیش یەک کەس گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٩١٠ هەزار و ٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١٠٢ هەزار و ٢٦٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٧ هەزار و ٨٨١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣١ هەزار و ٣٠ کەسیش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٣٥٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.