تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٧٠٤ تووشبوون و نۆ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٣٢٠ کەس چاکبوونەتەوە، نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 09.05.2021 - نوێکردنەوە : 10.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٧٠٤ تووشبوون و نۆ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٣٢٠ کەس چاکبوونەتەوە، نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٣١ کەس، ٢١٩ لە هه‌ولێر، ٧١ لە دهۆک، ٦٣ لە گەرمیان، ١٠ لە هەڵەبجە و ١٠ کەسیش لە راپەڕین بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٢٠ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٥٨٩ کەس، ٣٨٠ لە سلێمانی، ٢٩٠ لە هەولێر، ٤٨ کەس لە گەرمیان، نۆ کەس لە هەڵەبجە و چوار کەسیش لە راپەڕێن بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج کەس لە دهۆک، دوو لە هەولێر، یەک لە سلێمانی و یەک کەسەکەی دیکە لە هەڵەبجە بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ١٤٩ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٦ هەزار و ٦٥٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ١٠٨ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٣٦ هەزار و ٨٧٩ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٦٦٦ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın