تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٥٣٣ تووشبوون و ١١ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٠٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

Sarmand Hameed  | 23.06.2021 - نوێکردنەوە : 24.06.2021
هەرێمی کوردستان.. ٥٣٣ تووشبوون و ١١ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٠٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٢٣ کەس، ١٦٢ لە سلێمانی، ١١٠ لە هەولێر، ٣٧ لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢١٢ کەس، ١٩٨ لە دهۆک، ٦٢ لە هەولێر، ٢٧ لە گەرمیان، چوار کەس لە راپەڕین و چوار کەسیش لە هەڵەبجە لە بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە شەش لە دهۆک، دوو لە گەرمیان، یەک لە هەولێر، یەک لە سلێمانی و یەک کەسەکەی دیکە لە هەڵەبجە بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٦٣ هەزار و ١٣٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٨١ هەزار و ٦٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٤٣٣ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٧٠ هەزار و ٩٧ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا حەوت هەزار و ١٣٨ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın