Ekip
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانى بووە بە ١٦٩ تووشبوو، ١٣٨ لە دهۆك، ٢٩ لە هەولێر و ١٩ لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٨٠ کەس، ١٤٠ کەس لە هەولێر، ١٣٧ کەس لە سلێمانی، ١٧ کەس لە راپەڕین، ١٠ کەس لە گەرمیان و هەشت لە هەڵەبجە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە هەولێر، دوو لە سلێمانی، دوو لە دهۆک، دوو لە گەرمیان و دوو لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٤٧٤ هەزار و ٩٧٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٧١ هەزار و ٨٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٥٨ هەزار و ٢٢٧ کەس چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و ٧٤٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا شەش هەزار و ٧٥٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.