هەرێمی کوردستان.. ٢٤٣ حاڵەتی تووشبوون و ١٣ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٦٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٤٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٦٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٤٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٣ هەزار و ٨٥٧ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەیشتە ٥٤١ کەس.وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٦٧ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٨٣٦ لە هەولێر، ٣١١ لە سلێمانی و هەزار و ٢٠ پشکنینیان لە دهۆک بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٩٣ لە هەولێرن، ١٠ لە دهۆک و شەش کەسیان لە هەڵەبجەن.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.