تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٥٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەزار و ٤٧٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 19.09.2021 - نوێکردنەوە : 20.09.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٥٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەزار و ٤٧٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەته‌كه‌ ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٦٠١ تووشبوو، ٤٣٧ لە هەولێر، ١١٩ لە دهۆک، ٥٧ لە گەرمیان و ٣٩ کەسیش لە هەڵەبجە.

راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٧٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٠٠ کەس، ٣٦٧ لە سلێمانی، ٢١٠ لە دهۆک، ٥١ لە گەرمیان، ٣٨ لە هەڵەبجە و ١٠ کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس لە هەولێر، پێنج لە دهۆک، دوو لە سلێمانی و سێ کەسیش لە گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٦٦٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ئەنجامی ٣١٨ هەزار و ٨٢٠ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە، لەو ژمارەیە ٢٨٥ هەزار و ٣٥٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٧ هەزار و ٧٥٨ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون، هەروەها تا ئێستا پێنج هەزار و ٧١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.​​​​​​​

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın