تەندروستی

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٠ تووشبوون و ١٥ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٠٢ کەس چاکبوونەتەوە، ١٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

Sarmand Hameed  | 24.07.2021 - نوێکردنەوە : 25.07.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٠ تووشبوون و ١٥ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٠٢ کەس چاکبوونەتەوە، ١٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٧٢٢ کەس، ١٦٦ لە هەولێر و ١٢٢ کەسیش لە سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٠٢ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٥٤٦ کەس، ٢٢٠ لە سلێمانی، ١٠٨ لە هەولێر، ٢٢ لە گەرمیان، سێ کەس لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەس لە دهۆک، دوو لە سلێمانی، دوو لە هەڵەبجە، یەک کەس لە هەولێر و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٣٤٢ هەزار و ٢١١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٢١١ هەزار و ٨٢٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٦٧٥ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٩١ هەزار و ٢٩٤ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٥ هەزار و ٨٥٩ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن