جيهان, تەندروستی

لە حەلەب نزیکەی ٥٠٠ سەربازی بەهۆی ژەهراویبوون بە خۆراک گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

Ömer Koparan  | 15.08.2025 - نوێکردنەوە : 15.08.2025
لە حەلەب نزیکەی ٥٠٠ سەربازی بەهۆی ژەهراویبوون بە خۆراک گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

Halab

حەلەب - AA

نزیکەی ٥٠٠ سەربازی سەربە فیرقەی ٦٤ لە گوندەواری ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لە سووریا، بەهۆی ژەهراویبوون بە خۆراک گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

شەوی ڕابردوو، لە بارەگای سەربازی لە ناوچەی دارەت عیزە لە حەلەب، ژمارەیەکی زۆر سەرباز دووچاری سکچوون و ڕشانەوە بوون.

دوای ڕووداوەکە تیمە تەندروستییەکان ڕەوانەی ناوچەکە کران و، نزیکەی ٥٠٠ سەرباز کە نیشانەی ژەهراویبوونیان تێدا بەدیکرا، گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلکەنانا لە دارەت عیزە.

سەبارەت بە ڕووداوەکە، وەزارەتی تەندروستیی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی حەلەب لە پەیوەندیدان سەبارەت بە حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بە خۆراک کە لە گوندەواری حەلەب ڕوویانداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هەموو حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بە خۆراک کۆنترۆڵ کراون و، هیچ ڕووداوێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.

بەرپرسان ڕایانگەیاند دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە سەبارەت بە هۆکاری دروستبوونی ڕووداوەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın