Zana Natık Kerem
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٣٩٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٥٢٦ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٢١ ھەزار و ٥٤٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٧١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤٩ ھەزار و ٥٦٥ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.