تەندروستی

سەفین دزەیی سوپاسی حکوومەتی کۆریای باشوور دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سوپاسی حکوومەتی کۆرۆیای باشوور و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێم لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

Sarmand Hameed  | 15.08.2020 - نوێکردنەوە : 17.08.2020
سەفین دزەیی سوپاسی حکوومەتی کۆریای باشوور دەکات

Arbil

هەولێر - AA

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سوپاسی حکوومەتی کۆرۆیای باشوور و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر دابینکردنی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێم لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

سەفین دزەیی لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی حکوومەتی کۆریای باشوور و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەفین دەزەیی نووسیوویەتی: "سوپاسی حکوومەتی کۆریای باشوور و کونسوڵی گشتییان لە هەرێم بەڕێز چۆی کوانگ ژین دەکەم بۆ دابینکردنی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان لە رووبەڕوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنادا".

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "سوپاس بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان و دۆستایەتیان لەگەڵ حکوومەت و گەلی کوردستاندا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın