Sarmand Hameed
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
هەولێر - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر لە راگەیەنراوێکدا دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەولێر رەتدەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە بوونی نییە.
لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی نه‌خۆشی ئیبۆلا له چه‌ند په‌یج و ئهكاونتێک، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی تەندروستی هه‌ولێر و تیمه پسپۆرییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌كه‌ن ده‌ره‌نجام هیچ حاله‌تێكی نه‌خۆشی ئیبۆلا ده‌رنه‌چووه".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ دڵنیابوون و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی پشکنینەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نموونه‌كانی خوێنی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا كردووە و دوای دووباره پشكنینه‌وه له لایه‌ن وه‌زارەتی ته‌ندروستی عێراقی فیدرال ئەمڕۆ دڵنیاكراونەتەوە كه هیچ حاله‌تێكی ئه‌م نه‌خۆشییه نییه و پشكنینەكان نێگەتیفە.
لە راگەیەنراوەکەدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كه بڵابوونەوەی ئەو هەواڵە ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌مایه و دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێییه و ئەم ده‌نگۆیه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
لە کۆتاییدا ئیدانه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك کراوە كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی زانستی و تاقیگه‌یی هه‌ڵبستێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆرە پڕوپاگه‌ندانه.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، فاخیر کرمانجی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردبووەوە کە باسیان لە هەبوونی نەخۆشی ئێبۆلا دەکرد و رایگەیاندبوو کە کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە، بەڵام نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە.
فاخیر کرمانجی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوێنێ کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی دەگمەنە، بەڵام ئیبۆلا نییە".
سەبارەت بەو نەخۆشییە دەگمەنەش، فاخیر کرمانجی گوتی: "دوای تەواوبوونی ئەنجامی پشکنینەکان، جۆری نەخۆشییەکە رادەگەیەنیین، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە".