Hemin Hüseyin
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
هەولێر - AA
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەبوونی نەخۆشی ئیبۆلا لە شاری هەولێر و دروستبوونی گومان و ترس و دڵەڕاوکێ لە لایەن هاووڵاتییانەوە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە بەڵام نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، فاخیر کرمانجی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوێنێ کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە بەڵام دوای پشکنین دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی دەگمەنە بەڵام ئیبۆلا نییە".
سەبارەت بەو نەخۆشییە دەگمەنەش، فاخیر کرمانجی گوتی: "دوای تەواوبوونی ئەنجامی پشکنینەکان، جۆری نەخۆشییەکە رادەگەیەنیین، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە جۆری نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە".