Haydar Toprakçı,Ramal Abdullah Mahmood
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
دێرسم - AA
به‌هۆی مرداربوونی رهشهوڵاخێك به حاڵه‌تی گرێی پیس ته‌رمه‌كه‌ی خرایه كه‌ره‌نتینه‌ی گونده‌كه له دێرسم.
به‌پێی زانیارییه‌كان رهشهوڵاخێك به‌هۆی توشبوونی به حاڵه‌تی گرێی پیس له گوندی پیرینچی قه‌زای په‌رته‌ك له پارێزگای دێرسم، مرداربوو.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خۆراك و كشتوكاڵی دێرسم له‌لایه‌ن ئاژهڵدارهكهوه له‌باره‌ی مرداربوونی رهشهوڵاخهكه، تیمه‌كان چوونه گونده‌كه و نموونەیان له ته‌رمی رهشهوڵاخهكه وه‌رگرت و له تاقیگه پشكنینان بۆی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و رهشهوڵاخه به حاڵه‌تی گرێی پیس مرداربووه ته‌رمه‌كه‌ی له هه‌لومه‌رجی گونجاو له نێوبرا و خرایه ناو كه‌ره‌نتینه‌ی گونده‌كه.
هه‌روه‌ها تیمه‌كان ده‌ستیان كردووه به ده‌رزی لێدان له‌و گونده و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.