تەندروستی, کۆڤید- ١٩

دهۆک.. رێکارەکانی پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

پارێزگای دھۆک ئەمڕۆ بڕیاری دا بە راگرتنی رێوڕەسمەکانی پرسە و قەدەغەکردنی نەرگیلەکێشان و داخستنی بنکەکانی مەساج.

27.02.2020 - نوێکردنەوە : 28.02.2020
دهۆک.. رێکارەکانی پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

Dahuk

دهۆک - AA

پارێزگای دھۆک ئەمڕۆ بڕیاری دا بە راگرتنی رێورەسمەکانی پرسە و قەدەغەکردنی نەرگیلەکێشان و داخستنی بنکەکانی مەساج.

پارێزگاری دھۆک، فەرھاد ئەتروشی لە کۆنگرەیەکی روژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەل سەروکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە، فەھیم عەبدوڵڵا و بەڕێوبەری تەندروستی دھۆک، نزارعیسمەت رێکارەکانی پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ رای گشتی راگەیاند.

فەرهاد ئەتروشی راگەیاند، دوای کوبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەل لایەنە پەیوەندارەکان بۆ رووبەڕووبونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕیار درا بەقەدەغەکردنی نەرگیلەکێشان لە کافتریاکان و ھەروەھا داخستنی بنکەکانی مەساج بۆ ماوەیەکی کاتی.

پارێزگاری دھۆک، فەرھاد ئەتروشی گوتیشی: "بڕیاردرا بە راگرتنی رێورەسمەکانی پرسەبۆ ماوەی یەک مانگ" و داواشی لە زانایانی ئایینی کرد کە ھاوکاری دەزگا پەیوەندیدارەکان بن بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتییان.

فەرهاد ئەتروشی داوای لە خەڵکی دھۆک کرد گرنگی بە رێنماییەکانی تەندروستی بدەن و ھاوکاری لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان بکەن بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın