Danar Abdullah Rashid
27 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
هەولێر - AA
کەناڵێکی لۆکاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەخشی خۆی دەستپێکرد و لەئێستادا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێکراوەکان بڵاودەکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، دکتۆر محەمەد قادر خۆشناو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم کەناڵە ناوخۆییە لە ھەموو شار و شارۆچکەکان وەردەگرێت، بەشێوەیەکی سەرەکی فۆکسی لەسەر گواستنەوەی ھەواڵی تەندروستی و زانیارییەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا دەبێت، بەڵام لە داھاتوودا ھەموو بابەتەکانی تەندروستیی تێدا بڵاودەبێتەوە".
دکتۆر محەمەد قادر گوتیشی: "چونکە پەتای کۆرۆنا وەکو حاڵەتێکی پێویست دەبیندرێت، بۆیە لەئێستادا فۆکس لەسەر ئەو بابەتە دەکەین و لەلایەن کۆمپانیای میکس میدیاوە نمایش دەکرێت".
فریکوێنسی پەخشی کەناڵە لۆکالییەکە بەم جۆرەیە
لەسەر سیستەمی DVB-T2 بەم فریکوێنسانەی خوارەوە:
Frequency:
Erbil CH57
Korek CH43
Safin CH35
Sidakan CH34
CHoman CH41
Sulymani CH29
Ranya CH 26
Kalar CH 29
Duhok CH 39
Koya CH30
Zaxo CH27
Bazian-Chamchamal CH33
Dukan CH38
Qaladizy CH57
Penjwen CH33
Saidsaidq Ch 59
Sharazur - halabja Ch 57