Sarmand Hameed
06 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمیی، حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینە بەردەوامەکانی ھۆبەی چاودێری بازاڕ لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان ھەڵمەتێکی ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە رێگەی لێژنە تایبەتەکانی لە ئەرکەکانی خۆی بەردەوام دەبێت و بۆ رێگەگرتن لە سەرپێچییەکانی کەرتی دەرمان و دڵنیایی دەدات بە ھاووڵاتیان لە کواڵێتی بەرھەمە دەرمانسازییەکان.