جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

جيهان.. زیاتر له‌ ٢٣ مليۆن تووشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان

لە سەرانسەری جیھان حاڵەتەکانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ١٣٣ ملیۆن و ٨٩٧ ھەزاری تێپەڕاندووە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

Emre Aytekin  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 11.04.2021
جيهان.. زیاتر له‌ ٢٣ مليۆن تووشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان

Ankara

ئەنقەرە - AA

لەسەرانسەری جیھان، ژمارەی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان، ٢٣ ملیۆنی تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ماڵپەری "Worldometer"، ژمارەی کەیسە چالاکەکان لەسەرانسەری جیھان، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٣ ملیۆن و ٤٤ ھەزار و ٩٣٣ حاڵەت.

لە کاتێکدا ٢٢ ملیۆن ٩٤٣ ھەزار و ٩٦٥ کەس لەوانەی چارەسەر وەردەگرن نیشانەی سووکی په‌تاكه‌یان پێوە دیارە، ١٠٠ ھەزار و ٩٦٨ کەسیان ژیانیان لە مەترسیدایە.

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری پزیشكیی وەردەگرن، بارگرانی سەر سیستمی تەندروستی وڵاتان زیاد دەکات.

له‌ ئەمریکا شەش ملیۆن و ٨٦١ ھەزار و ٣٤٨ تووشبوو لە ژێر چارەسەردان و بەم ژمارەیە "ئەو وڵاتە زۆرترین كه‌یسی چالاكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا تۆمارکراوە".

له‌ڕویی ژماره‌ی كه‌یسه‌ چالاكه‌كانه‌وه‌ لە دوای ئەمریکا، فەڕەنسا بە چوار ملیۆن و ٤٤٢ ھەزار و ٢٨٧ حاڵەت، بەڕازیل بە یەک ملیۆن و ١٩١ ھەزار و ٧٧٦ حاڵەت، ھیندستان بە ٩٢٠ ھەزار و ١٥٤ حاڵەت، بەلجیکا به‌ ٨٢٦ ھەزار و ٣٤٣ حاڵەت، ئیتاڵیا بە ٥٤٧ ھەزار و ٨٣٧ حاڵەت، تورکیا بە ٤٠٦ ھەزار و چوار حاڵەت، ئۆکراینا بە ٣٨٤ ھەزار و ١٥٣ حاڵەت، پۆلەندا بە ٣٦٦ ھەزار و ٣٤٤ حاڵەت و بەریتانیا بە ٣٠٧ ھەزار و ٥٨٧ حاڵەت دێن.

دوایین جار رۆژی ٢ی کانوونی دووەم، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدا بوون، ٢٣ ملیۆنی تێپەڕاندبوو.

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا کە لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا گه‌یشتبوویه‌ به‌رزترین ئاست و ٢٦ ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاندبوو، لەو رێکەوتەوە داكشانی بەخۆوە بینیوه‌ و لە ١ی ئاداردا گەیشتە ٢٠ ملیۆن و ٤٩٢ ھەزار و ٤٨٦ حاڵەت. لەو رۆژەوە تا ئێستا، هه‌ڵكشانی ژمارەی حاڵه‌ته‌ چالاكه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه ‌لەسەر ئاستی جیھان بەشێوەیەکی ھاوتەریب له‌گه‌ڵ حاڵەتەکانی تووشبوون زیاددەکات.

سه‌رله‌نوێ ھەڵکشانه‌وه‌ی حاڵەتەکانی تووشبوون، گوشاری سەر سیستمی تەندروستی وڵاتان زیاتر دەکات. لەسەرانسەری جیھاندا، له‌سەدا ٩٩،٦ی تووشبووانی کۆرۆنا نیشانەی سووکی په‌تاكه‌یان هه‌یه‌ و لە ھەزار تووشبوودا چوار تووشبوو لەژێر چاودێریی چڕدایە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دوای ئەوەی بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ھەرێمدا تەشەنەی کرد، بووە پەتایەکی جیھانی. لە سەرانسەری جیھان حاڵەتەکانی تووشبوون ١٣٣ ملیۆن و ٨٩٧ ھەزاری تێپەڕاندووە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın