توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ٥٥ هەزار و ٩٤١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٥٨ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە تورکیا، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٠٤ هەزار و ٤٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٥٥ هەزار و ٩٤١ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٥٨ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.

Merve Yıldızalp Özmen  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 08.04.2021
توركيا.. ٥٥ هەزار و ٩٤١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٥٨ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٠٤ هەزار و ٤٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٥٥ هەزار و ٩٤١ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٥٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٤ هەزار و ٤٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٥٥ هەزار و ٩٤١ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٥٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣١٦ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٣٧ هەزار و ٩١٤ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ سێ مليۆن و ٢٣٢ هەزار و ٨٩٢ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٤٠ مليۆن و ٦٨٩ هەزار و ٧٤٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٦٨٩ هەزار و ٨٦٦ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٣ هەزار و ٢٠١ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٦١٥ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،١ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٦،٥ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٣یه‌، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın