Islam Doğru
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
نيويۆرک - AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٢٥٤ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥١ ھەزار و ٢٨٥ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٦٤ ھەزار و ٩٥٩ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١١ ملیۆن ٢٣٥ ھەزار و ٦٦٦ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٢٥٤ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥١ ھەزار و ٢٨٥ کەس.
ھاوکات شەش ملیۆن و ٨٩١ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٦٦ مليۆن و ٨٣٧ى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه يەك مليۆن و ٨٦ هه‌زار و ٩٨٧ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به يەك مليۆن و ٢٤ هه‌زار و ٨٧٠ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و فلۆريدا بە زياتر لە ٨٧٥ هەزار حاڵەت دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٩٧٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ٨٣٤ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٨٤٨ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.