Cüneyt Karadağ
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
به‌رلین – AA
لە ئه‌ڵمانیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦ هه‌زار و ٧٧٤ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون.
ئه‌نیستیتۆی رۆبه‌رت كۆخ كه داتاكان له‌باره‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌ڵمانیا بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه زانیاری بە حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌دات رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦ هه‌زار و ٧٧٤ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون، به‌مه‌یش ژماره‌ی تووشبووان به تێكڕایی گه‌یشتووه‌ته ٤٨١ هه‌زار و ١٣ كه‌س.
به تۆماركردنی ١٦ هه‌زار و ٧٧٤ حاڵه‌ت به‌رزترین ژمارەی تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا له رۆژێكدا تۆمار كراوه.
هه‌ر له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٩ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مه‌یش كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ١٠ هه‌زار و ٢٧٢ كه‌س.
تا ئێستا ٣٣٩ هه‌زار و ٢٠٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.