ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن نهێنیی به‌ته‌مه‌نی ده‌گێڕێته‌وه بۆ خواردنی سروشتی
- دڵبه‌ر كاراهان-ی ته‌مه‌ن ١٠٥ ساڵان كه له شارۆچكه‌ی تاشڵیچا سەربە پارێزگای ئاگری ده‌ژی، ته‌مه‌نی درێژی گێڕایه‌وه بۆ خواردنی سروشتی، خه‌وی رێك و كاركردن.
Ağrı
ئاگری - AA
دڵبه‌ر كاراهان-ی ته‌مه‌ن ١٠٥ ساڵان كه له شارۆچكه‌ی تاشڵیچا سەربە پارێزگای ئاگری ده‌ژی، ته‌مه‌نی درێژی گێڕایه‌وه بۆ خواردنی سروشتی، خه‌وی رێك و كاركردن.
دڵبەر كاراهان كه له گوندی كاغنیڵی کە ٢٥ كیلۆمەتر له شارۆچكه‌ی تاشڵیچای دووره ده‌ژی له ساڵی ١٩١٤ له‌دایكبووه و له ساڵی ١٩٣٤ له‌گه‌ڵ موحیدین كاراهان هاوسه‌رگیری كردووه و حه‌وت كچی هێناوه‌ته دونیاوه. به تێپه‌ڕبوونی كات پێنج له كچه‌كانی كۆچی دوایی ده‌كه‌ن و ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ریش هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه.
ئەو دوای ئه‌وه‌ی دوو كچه‌كه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه به ته‌نیا له گونده‌كه‌یاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و سه‌ره‌ڕای چوونه ته‌مه‌نه‌وه خۆی كاروباره‌كانی ژیانی به‌ڕێ ده‌كات.
كاراهان خاوه‌ن ٢٥ نه‌وه‌یه و منداڵی نه‌وه‌كانیشی بینیوه و به ته‌مه‌نترین كه‌سی گونده‌كه‌یانه.
دڵبەر كاراهان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه گوێیه‌كانی باش كار ده‌كه‌ن و تا ئه‌مڕۆ دووچاری كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌وتۆ نه‌بووه‌ته‌وه و هێشتا گۆچانی به‌كارنه‌هێناوه و ته‌ندروستی باشه. نهێنیی ته‌مه‌ن درێژیشی گێڕایه‌وه بۆ خواردنی سروشتی.
- به نانی جۆ گه‌وره‌بووین
دڵبەر كاراهان باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ گرنگیی به خواردنی سروشتی داوه و زیاتر رووه‌كی خواردووه و خۆی له خواردنی شیرینی پاراستووه و گوتی: ''له كۆندا ژیان زۆر سه‌خت بوو. ده‌خڵمان هه‌باشه ده‌كرد. به ده‌سته‌كانمان گه‌نم و جۆمان جیاده‌كرده‌وه. جاران نانی گه‌نم لای هه‌موو كه‌س نه‌بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا نانی جۆ هه‌بوو. ئێمه به نانی جۆ گه‌وره‌بووین. پێش ئه‌وه‌ی بچمه ته‌مه‌نه‌وه ئاژه‌ڵی بچووك و گه‌وره‌م ده‌دۆشی. له كوێستانه‌كان ئاژه‌ڵم ده‌له‌وه‌ڕاند و به‌درێژایی وه‌رزی هاوین له‌وێ ده‌ماینه‌وه. خوریمان ده‌شۆرده‌وه و پێداویستی جایزیمان دروست ده‌كرد. به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی گوند منم له من به‌ته‌مه‌نتری تیادا نییه''.
كاراهان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه کە له حه‌وت كچ، دووانیانی بۆ ماوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كچه و نه‌وه‌كانی كاته‌كانی پشوو به‌ڕێده‌كات.
- ''خۆم پێداویستیه‌كانی خۆم دابین ده‌كه‌م''
دڵبەر كاراهان باسی له‌وه كرد كه له گونده‌كه‌دا به‌ته‌نیا ده‌ژی و سه‌ردانی دراوسێكانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێتاقه‌ت نه‌بێت و گوتی: ''له هه‌ندێک وه‌رزی سه‌ختی زستاندا ده‌چمه لای كچه‌كه‌م كه له ئایدن ده‌ژی. له هاوینیشدا ده‌چم بۆ ئاگری. له كۆندا ژیان زۆر سه‌خت بوو. له‌م دواییانه‌دا هه‌موو شتێك ئاسانتر بوو. ته‌نیایی بۆ خوا باشه. به‌ته‌نیا ژیان سه‌خته. خۆم پێداویستی خۆم ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌م، ماڵه‌كه‌م گسك ده‌ده‌م، قاپه‌كانم ده‌شۆم. نان دروست ده‌كه‌م، كاتێک بێتاقه‌ت بووم ده‌چمه ده‌ره‌وه‌و به گونده‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێم. سه‌ردانی دراوسێكانم ده‌كه‌م. ژیان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامه''.
ڤه‌سیله گۆكتاش دانیشتووی گوندی كاغنیڵی، باسی له‌وه كرد كه دڵبه‌ر كاراهان خزمی نزیكێتی و له گونده‌كه‌دا هه‌موو كه‌س رێزی زۆری ده‌گرن و گوتی: '' دڵبه‌ر كاراهان براژنمه. له‌هه‌مان كاتدا به‌ته‌مه‌نترینی گونده‌كه‌یه. زۆرمان خۆش ده‌وێت. تاجی سه‌رمانه. ژنی ماممه. تا ئه‌مڕۆ زۆر كه‌م چووه‌ته لای پزیشك، هیچ نه‌شته‌رگه‌ری نه‌كردووه. چناری گونده‌كه‌مانه، به‌ته‌نیا له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ژی''.