Ahmet Furkan Mercan
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2021
تۆکیۆ– AA
ژاپۆن، مووشەکی "Epsilon-5" کە نۆ مانگی دەستکردی ھەڵگرتووە، رەوانەی بۆشایی ئاسمانی کرد.
ئاژانسی ژاپۆن بۆ لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمان (JAXA) رایگەیاند کە مووشەکەکەیان لە وێستگەی ئوچینۆرا بۆ بۆشایی ئاسمان لە ناوچەی کاگۆشیما لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەوە ئاراستەکردووە.
ئەوەش ئاشکرا کرا کە مووشەکەکە لەلایەن ١٠ پەیمانگای زانستیی نیشتمانی ژاپۆنییەوە درووستکراوە و تیرەکەی ٢،٦ مەتر و درێژییەکەی ٢٦ مەترە و قورساییەکەی ٩٦ تۆنە.
جەخت لەوەش کرایەوە کە سووتەمەنی رەقیان لە مووشەکەکە بەکارھێناوە و بەھۆی ئەو زیرەکییە ئەلیکترۆنییەی کە ھەیەتی تێچووی دارایی ناردن و درووستکردنی کەمبووە.
بەپێی زانیاریەکان مووشەکی "Epsilon-5" کە ئامانج لێی ھاندانی ئەو دامەزراوە پەروەردەییانەی کە چالاکی بە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان بەڕێوەدەبن و كۆمپانيا بارزرگانييەكانە و نۆ مانگی دەستکردی ھەڵگرتووە، کۆی گشتی پێنج ملیار و ٨٠٠ ملیۆن یەن (٥١ ملیۆن دۆلار)ی تێچووە.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵیی کیۆدۆ، ئاژانسی ژاپۆن بۆ لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمان (JAXA)، دوایین جار لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ مووشەکی جۆری Epsilonی ناردووەتە بۆشایی ئاسمان.