Dilara Zengin
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
فەیسبووک کە ناوە نوێیەکەی مێتایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، سیستمی ناسینەوەی رووخسار دادەخات و بەوهۆیەشەوە زانیاری تایبەت بە ناسینەوەی رووخساری زیاتر لە یەک ملیار کەس دەسڕدرێتەوە.
یاریدەدەری سەرۆکی بەشی یادگەی دەستکرد، جێرۆم پێسێنتی لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەتەوە و نووسیویەتی، فەیسبووک سیستمی ناسینەوەی رووخسار دەسڕێتەوە.
جێرۆم پێسێنتی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە زانیاری تایبەت بە ناسینەوەی رووخساری زیاتر لە یەک ملیار کەس دەسڕدرێتەوە، هۆکاری ئەم بڕیارەشی گەڕاندوەتەوە بۆ زیادبوونی نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان.
جێرۆم پێسێنتی باسی لەوەش کردووە کە ناسینەوەی رووخسار تەکنەلۆجیایەکی بەهێزە و بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایانە.
یاریدەدەری سەرۆکی بەشی یادگەی دەستکرد، جێرۆم پێسێنتی ئاماژەی بەوەشدا کە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی نیگەرانییەکی زۆر بەرامبەر تەکنەلۆجیای ناسینەوەی رووخسار هەیە و کەسانی بەرپرس لە رێکخستنی ئەم تەکنەلۆجیایە لەئێستادا لە قۆناغی رێکخستنی زنجیرەی یاسایی شێوازی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایەدان و پێشیان وایە سنووردارکردنی ناسینەوەی رووخسار بۆ چەند شێوازێکی بەکارهێنان شتێکی گونجاوە.