Mücahit Oktay
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
نیویۆرک-AA
کۆمپانیای فەیسبووک لە پەڕەی تایبەتی خۆی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاشکرای کردوە نزیکەی ۳٥۰ هەژماری ساختەی سەر بە رووسیایان داخستوە کە بابەتەکانیان دژ بە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا بوون.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە سێ تۆڕی چەواشەکاری سەر بە دەزگا سەربازی و هەواڵگرییەکانی رووسیایان ئاشکرا کردوە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئامانجی تێکشکاندنی هەموو ئەو هەژمارانەیە کە بووبوونە سەرچاوەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی ۲۰۱٦ی ئەمریکا.
جێی ئاماژەیە داخستنی ئەم هەژمارە ساختانەی رووسیا، دوو رۆژ دوای هۆشداریەکەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدرالی"FBI" دێن لەو بارەیەوە.