Mazın Asad
27 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ژمارەی بەکارھێنەرانی گەیشتە دوو ملیار بەکارھێنەر و بەم پێیەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد.
دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی فەیسبووک، نارک زوکەربێرگ لە ھەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "لەم بەیانییەوە فەیسبووک بە دوو ملیار مرۆڤ گەیشت. لە پەیوەندی جیھاندا پێشکەوتن بەخۆوە دەبینین. دەی ئێستا با گشت جیھان لە یەکتر نزیک بکەینەوە. لەم گەشتەدا شەرەفمەندەم کە لەگەڵ ئێوەدام".
ھاوکات بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمپانیای فەیسبووک، رۆژانە تێکرایی ناوەندی ٨٠٠ ملیۆن کەس لە فەیسبووک "لایک" دەکات و ١٧٨ ملیۆن کەسیش "Loved" دادەگرێت.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نزیکەی ١٣ ساڵ لەمەوبەر دامەزرا و پێنج ساڵ لەمەوبەریش ژمارەی بەکارھێنەری گەیشتە ملیارێک. زیادبوونی بەکارھێنەری فەیسبووک بۆ دوو ھێندە، بە پێشکەوتنێکی زۆر گرنگی تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.