Niğmet Koşarhan,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئه‌و شه‌قامه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رووسیای لێیه له ئه‌نقه‌ره، ناوی باڵیۆز كارلۆڤی لێده‌نێین، ناوه‌كه‌ی هه‌م له ئه‌نقه‌ره، هه‌میش له دڵماندا زیندوو راده‌گرین".
پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی، چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئیدانه‌ی ئه‌و هیرشه ده‌كه‌م كه كرایه سه‌ر باڵیۆزی ئێوه و دۆستی ئێمه باڵیۆز كارلۆڤ. گه‌لی توركیا، به‌هێنده‌ی رووسیا و گه‌لی رووسیا نیگه‌رانه. ئامانجی ئه‌و هێرشه زیان گه‌یاندنه به په‌یوه‌ندییه‌كانمان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "هەموو ئه‌وانه ئاشكرا دەكه‌ین كه له پشت ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه ناپاك و ترسنۆكانهوهن، به‌یه‌كه‌وه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین".