Emre Aytekin,Sinan Doğan
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە هیندستان هەزار و ١٤١ كه‌سی دیكه به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٩٢ هه‌زار و ٢٩٠ كه‌س.
هاوکات ٨٦ هەزار و ٥٢ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، پێنج ملیۆن و ٨١٨ هه‌زار و ٥٧١ كه‌س.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان کە لەنێو وڵاتانی جیهاندا رۆژانە زۆرترین حاڵەتی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە تۆمار دەکات، لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەم و لە رووی تۆمارکردنی حەڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە پەتاکە ریزبەندی سێهەمی گرتووە.
- بەڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، ٨٣١ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٩ هه‌زار و ٨٠٨ كه‌س.
هاوکات ٣٢ هه‌زار و ٨١٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٦٥٧ هه‌زار و ٧٠٢ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٩٥٨ هه‌زار و ٢٤٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٤ هه‌زار و ٦٧٧ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ٢٣ هه‌زار و ٧٨٩ توشبوو په‌تاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٩٠ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٥ هه‌زار و ٤٣٩ كه‌س.
هاوكات پێنج هه‌زار و ٤٠٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٧١٥ هه‌زار و ٤٥٧ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٥١٤ هەزار ٧٦٠ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.