Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
نیویۆرك - AA
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی بۆینگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و رووداوانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له فڕۆكه‌ی جۆری 738 MAX 8دا روویاندا هه‌ڵه‌یه‌كی سیستەمی پشیتوانی تایبەت بە جووڵه (MCAS) هۆكار بووه، داوای لێبووردنیشی كرد بۆ قوربانیانی رووداوه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای بۆینگ، دێنیس مویڵنبێرگ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی جۆری Boeing 737 MAX 8ی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی ئه‌سیوبیا و ئیندۆنێزیا لاین.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا مویڵنبێرگ رایگه‌یاند: "داوای لێبووردن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی له رووداوه‌كانی Boeing 737 MAX 8 دا گیانیان له‌ده‌ستدا". هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و رووداوانه كرد.
مویڵنبێرگ باسی له‌وه كرد كه ته‌واوی ورده‌كاری هه‌ردوو رووداوه‌كه له راپۆرتی حكوومهتهكاندا ده‌خه‌نه‌ڕوو و، گوتی: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له رووداوی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی ئه‌سیوبیا دیارە لە هەردوو رووداوەکەدا سیستەم کە بە MCAS ناسراوە لە ئاکامی پێدانی زانیاری لە روانگەی هێرشی هەڵە لە جوڵەدا بووە".