Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆمپانیای Boeing ئه‌مریكی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه دوای كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جۆری 737 MAX 8 بڕیاریدا به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی گه‌شتیاری 737 MAX كه‌م بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای Boeing ، دێنیس مویڵنبێرگ رایگه‌یاند له ناوه‌ڕاستی نیسانه‌وه مانگانه به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی گه‌شتیاری 737 MAX له ٥٢ دانه‌وه بۆ ٤٢ دانه كه‌م ده‌نه‌وه.
مویڵنبێرگ له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمپانیاكه‌یدا داوای دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی كرد به‌مه‌به‌ستی چاوخشاندنه‌وه به شێوه‌ی نه‌خشه‌سازی و كاری ته‌كنه‌لۆژی فڕۆكه‌كاندا.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای بۆینگ، دێنیس مویڵنبێرگ پێشتر له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی جۆری Boeing 737 MAX 8ی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی ئه‌سیوبیا و ئیندۆنێزیا لاین، رایگه‌یاندبوو: "داوای لێبووردن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی له رووداوه‌كانی Boeing 737 MAX 8 دا گیانیان له‌ده‌ستدا".
ناوبراو هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و رووداوانه كردبوو و دانی به‌وه‌شدابوو هه‌ڵه‌یه‌ك له (MCAS) سیسته‌می پشتیوانی په‌یوه‌ندیدار به چۆنێتی كاركردن له هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا رۆڵی هه‌بووه.