بایراکتار TB3 یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا
"ئەو ساتەی بە جۆشوخرۆسەوە چاوەڕوان دەکرا و تیایدا خەونەکان بوونە ڕاستیی".

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار TB3 یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
❞ئەو ساتەی بە جۆشوخرۆسەوە چاوەڕوان دەکرا و تیایدا خەونەکان بوونە ڕاستیی❝
— Anadolu Soranî (@aasorani) November 20, 2024
• بایراکتار #TB3'مان، شانازی نەتەوەکەمان یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی #TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا
🔗 https://t.co/gQf41Qdv3a pic.twitter.com/X3SjhOn5HU
بەمەیش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری بایراکتار بووە یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە سەر کەشتییەکی خاوەن گۆڕەپانێکی کورتی نیشتنەوەی فڕۆکە توانی بە سەرکەوتوویی بفڕێت و بنیشێتەوە.
سەبارەت بەو بابەتەش، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەو ساتەی بە جۆشوخرۆسەوە چاوەڕوان دەکرا و تیایدا خەونەکان بوونە ڕاستیی. بایراکتار TB3مان، شانازی نەتەوەکەمان یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا. دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین ماندوو بوون و بەشداریان کردووە لەم سەرکەوتنەدا. بە تاسەوە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە جوانانە دەکەین کە چەندین خەونی دیکە بەدیدەهێنێت کە دەبنە هۆی زیادکردنی دەسەڵاتی ناوخۆیی و نیشتمانیمان".
Sevda kuşun kanadında..🇹🇷
— Selçuk Bayraktar (@Selcuk) November 19, 2024
TCG-ANADOLU’ya ilk iniş-kalkış..#BayraktarTB3 ✈️⚓️🚀 pic.twitter.com/sfBMQDIyE0
Havacılık tarihinde bir ilk…
Başta @Selcuk Bayraktar olmak üzere emeği geçen herkesi tebrik ediyorum.
Bu gurur milletimizin.
Ülkesine sevdalı gönüllerle, beden ve akıl teriyle nice ilklere… https://t.co/f9FspkN9Uv