توركيا, جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەین"

Utku Şimşek  | 26.06.2025 - نوێکردنەوە : 26.06.2025
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەبارەت بە وەبەرهێنانەکانی تورکیا لە بواری بەرگرییدا ڕایانگەیاند: "وەک کاری لە پێشینە پلانمان هەیە وەبەرهێنان لە سیستمی بەرگریی ئاسمانییمان (قوبەی پۆڵاین)دا بکەین و، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی فرەچین (سیستمێک کە لە چەند ئاستێک پێکهاتووە) لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا بڵاوبکەینەوە".

دوای کۆبوونەوەی هەفتانە بۆ خستنەڕووی زانیارییەکان، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

لە بارەی بڕیارەکەی پەیوەست بە نوێکردنەوەی پابەندی خەرجییەکانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، کە دوای کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە شاری لاهای هۆڵەندا خرایەڕوو، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد تورکیا لە ئێستادا لە سەرووی پێوەری ئامانجی سەدا دوو کە لە چوارچێوەی پابەندی خەرجییەکانی بەرگرییدا دیاریکراوە، جێبەجێ دەکات.

هەروەها سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند: "تورکیا وەک دووهەم گەورەترین سوپای هاوپەیمانی ناتۆ، یەکێکە لە پێنج وڵاتە سەرەکییەکە کە بە هێز بەشداریی لە ئۆپەراسیۆن و ئەرکەکانی ناتۆدا دەکات. تورکیا هەموو ئەو ئامانجانەی توانا کە بۆی تەرخانکراوە بەدەستهێناوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامین لە زیادکردنی بوودجەی بەرگرییمان و درێژە بە وەبەرهێنان لە پیشەسازی بەرگریی و توانای توێژینەوە و گەشەپێدانمان دەدەین. وەک کاری لە پێشینە پلانمان هەیە وەبەرهێنان لە سیستمی بەرگریی ئاسمانییمان (قوبەی پۆڵاین)دا بکەین و، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی فرەچین (سیستمێک کە لە چەند ئاستێک پێکهاتووە) لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا بڵاوبکەینەوە".

سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەین. لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێزگرتن لە مافی سەروەری دەوڵەتان، تورکیا لە پێناو ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان و بنیاتنانی ئاشتییەکی ڕاستەقینەدا، لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کەناڵەکانی گفتوگۆ بە کراوەیی دەهێڵێتەوە".

ڕاشیانگەیاند: "تەنیا بە ڕێگای سیاسیی و دیپلۆماسیی دەتوانرێت تەواوی ناکۆکییەکان بەوانەشی پەیوەندییان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە هەیە چارەسەر بکرێن. بە ئامانج گرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و دواتر ئەگەری دزەکردنی ئەتۆمی، مەترسییەکی زۆری بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın