Emre Aytekin
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە ئەمریکا پێنج هاووڵاتی چینی تۆمەتبارکران بە هاککردنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی، یاری کۆمپیوتەری و کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن و زیاتر لە ١٠٠ دامەزراوەی زانکۆکان.
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە سێ سکاڵانامەدا کە ئامادەی کردووە، بانگەشەی ئەوەی کردووە گومانلێکراوان کە پەیوەندییان لەگەڵ گرووپی هاککەری کۆمپیوتەر "APT41" هەیە بە ئامانجی دەستکەوتی دارایی و سیخوڕیکردن، دزەیان کردووەتە ناو ئینتەرنێت و تۆڕی دامەزراوە و کەسەکان.
داواکاری گشتیی ناوچەی فیدراڵی واشنتۆن، مایکڵ شیروین کە لێکۆڵینەوەکە بەڕێوەدەبات ئاماژەی بەوە کرد کە بەڵگە لەبەردەستدا نییە ئەو هاککەرانە راستەوخۆ پەیوەندییان بە حکوومەتی چینەوە هەیە یان نا، بەڵام ئەو چالاکییانەیان کە خوێندکارانی لایەنگری سەربەخۆیی زانکۆی تایوان-یان کردووەتە ئامانج ئاماژە بە چالاکی سیخوڕیکردن دەکەن لە بەرژەوەندی حکوومەت.