Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
لە یارییەکانی خولی ١٦ی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی مانچستەر ستی-ی ئینگلیزی رووبەڕوووی یانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ بووەوە.
یانەی مانچستەر ستی کە لەم وەرزەدا دووچاری شکست نەبووەتەوە، یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-٠ بردەوە.
گۆڵەکانی یانەی مانچستەر لە خولەکی ٢٩دا، لەلایەن یاریزدان بێرناردۆ سیلڤا و لە خولەکی ٦٥دا، لەلایەن یاریزان گابریێل ژێسوس تۆمار کران.
لە یارییەکی دیکەی خولی ١٦ی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی ئاتلانتا-ی ئیتاڵی بووەوە.
لە خولەکی ١٧ی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ئاتلانتا، رێمۆ فرۆلەر بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و یانەکە ناچاربوو بە ١٠ یاریزانەوە درێژە بە یارییەکە بدات.
لە خولەکی ٨٦ی یارییەکەدا، یاریزان فێرلاند مەندی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن