Abdulkadir Karakaya
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە یارییەکی خولی ١٦ی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، یانەی بایەرن میونخ-ی ئەڵمانی و یانەی لازیۆ-ی ئیتاڵی رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە خولەکی نۆیەمی یارییەکەدا، یاریزان رۆبێرت لەواندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بایەرن میونخ تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٤دا، یاریزان جەمال موسیالا گۆڵی دووەم و لە خولەکی ٤٢دا، یاریزان لێرۆی سانە گۆڵی سێیەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
لە سەرەتای نیوەی دووەم و لە خولەکی ٤٧دا، یاریزانی یانەی لازیۆ، فرانچێسکۆ ئاچێربی بەهەڵە گۆڵێکی لە یانەکەی خۆی کرد و بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی بایەرن میونخ بووە چوار گۆڵ.
لە خولەکی ٤٩دا، یاریزان خواکین کۆرێیا گۆڵی یەکەمی بۆ یانە ئیتاڵییەکە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٤-١ لە بەرژەوەندی بایەرن میونخ کۆتایی هات.
لە یارییەکەدا یاریزانی یانەی بایەرن میونخ، رۆبێرت لەواندۆڤسکی ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە ٧٢ گۆڵ و وەک سێیەم گۆڵکاری ئەورووپا ناوی چووە مێژووەوە.
یاریزانی هەمان یانە، جەمال موسیالا کە لەئێستادا تەمەنی ١٧ ساڵە نازناوی گەنجترین یاریزانی بەریتانیای پێدرا کە تا ئێستا بەشداری چوار رووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانێتی ئەورووپا-ی کردووە و لە یاری نێوان بایەرن میونخ و لازیۆ گۆڵی یەکەمی ژیانی وەرزشی خۆی تۆمار کرد.
لە یارییەکی دیکەی خولی ١٦دا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید-ی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بووەوە.
لە خولەکی ٦٨ی یارییەکەدا، یاریزان ئۆلیڤەر ژیرۆو گۆڵی یەکەمی بۆ یانە ئینگلیزییەکە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی چێڵسی کۆتایی هات.