ئیستانبوڵ - AA
لە ھەفتەی نۆیەمی ھەڵاوێر کردنی ھەڵبژاردنەکانی ئەورووپا بۆ جامی جیھانی ٢٠٢٢، ھەشت رووبەڕووبوونەوە بەڕێوەچوو.
لە یارییەکانی کۆمەڵەی C ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و سویسرا رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتاییھات.
ھەروەھا لە یارییەکانی گروپی I ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی ٥-٠ لە ھەڵبژاردەی ئەلبانیای بردەوە.
ئەنجامی ھەر ھەشت رووبەڕووبوونەوەکەش بەم شێوەیە بوو:
- کۆمەڵەی C
ئیتاڵیا-سویسرا: ١-١
ئیرلەندای باکوور-لیتوانیا: ١-٠
- کۆمەڵەی F
مۆڵدۆڤا-سکۆتلەندا: ٠-٢
نەمسا- ئیسرائیل: ٤-٢
دانیمارک-دورگەکانی فارۆ: ٣-١
- کۆمەڵەی I
ئاندۆرا-پۆڵەندا: ١-٤
ئینگلتەرا-ئەلبانیا: ٥-٠
ھەنگاریا-سان مارینۆ: ٤-٠