ئیستانبوڵ - AA
یانەی مانچێستەر یونایتد لە یەکێکە لە یانەکانی پرایمەر لیگی ئینگلتەرا، بڵاویکردەوە کە ئەستێرەی پرتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ درێسی ژمارەی حەوت لەبەر دەکات.
مانچێستەر یونایتد کە پاش ١٢ ساڵ سەرلەنوێ رۆناڵدۆی یاریزانە دێرینەکەی هێنایەوە ریزی یاریزانەکانی، لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردەوە کە لە وەرزی نوێدا درێسی ژمارە حەوتی داوە بەو یاریزانە پرتوگالیە کە پێشتر بە ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی بوو.
یانەی مانچێستەر کە بە نووسینی ''٧ی نایاب'' وێنەی رۆناڵدۆی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەیش کرد کە لەم وەرزەدا کاڤانی درێسی ژمارە ٢٧ لەبەر دەکات.