ئیستانبۆڵ – AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی نۆزدەھەمی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی تۆتنھام بە ئەنجامی ٤-٠ لە یانەی کریستاڵ پاڵاسی بردەوە.
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی نۆزدەھەمی (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی تۆتنھام و یانەی کریستاڵ پاڵاسی رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لە خولەکی ٤٨ یارییەکەدا، یاریزانی تۆتنھام، ھاری کەین یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و یانەکەی پێشخست.
ھاری کەین ھەروەھا لە خولەکی ٥٣ی یارییەکەدا، دووەم گۆڵی تۆمار کرد و یانەکەی کردە خاوەن دوو گۆڵ.
دواتر لە خولەکەکانی ٦٨ و ٧٢دا، گۆڵی سێیەم و چوارەمی یانەی تۆتنھام لەلایەن ھەریەک لە یاریزانان، مات دۆھێرتی و ھیۆنگ مین سۆن تۆمارکران.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٤-٠ لە بەرژەوەندی یانەی تۆتنھام کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.
بەم ئەنجامەیش یانەی تۆتنھام کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٣٣ خاڵ و ریزبەندی پێنجەمی (پرێمیەر لیگ)ی، گرتووە و یانەی کریستاڵ پاڵاس-یش بە کۆکردنەوەی ٢٢ خاڵ لە ریزبەندی ١٢دایە.