Sinan Doğan
04 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2023
بۆگۆتا – AA
تەرمی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی، پێلێ بەخاک سپێردرا.
بۆ ماڵئاواییکردن لە تەرمی پێلێ کە لەسەر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دانرابوو، سەرەتا لە ناوچەی کەناڵ شەش بردرایە ماڵی نەنکی بەناوی کلێستێ ئارانتێس کە تەمەنی ١٠٠ ساڵە.
پێلێ لە گۆڕستانی مۆمێریال نیکرۆپێلێ ئێکومێنیکا لە شاری سانتۆس لە رێورەسمێکدا بە بەشداری ئەندامانی خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی بەخاک سپێردرا.
تەرمی پێلێ بە کاروانێکی دوورودرێژ لە هەوادارانی و هێزە ئەمنییەکان گەیەندرایە گۆڕستانە ١٤ نهۆمییەکە کە گۆڕی باوکی و براکەی تێدایە و لە نهۆمی یەکەم کە بەتایبەتی بۆ ئەو ئامادەکرابوو، بەخاک سپێردرا.
پێلێ کە ناوی راستەقینەی خۆی ئێدسۆن ئارانتێس دۆ ناسیمێنتۆ-یە لە ٢٩ی کانوونی یەکەم دوای مانگێک لە وەرگرتنی چارەسەر لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.