ئیستانبوڵ-AA
یانه‌ی نه‌سری سعوودیی كه ئه‌ستێره‌ی پوتوگالی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی بردووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه، سبه‌ی رێوڕه‌سمی واژووكردنی بۆ رێكده‌خات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، رێوڕه‌سمه‌كه له یاریگای مرسول پارك له ریازی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه له نێو فڕۆكه‌كه‌یدا گرتوویه‌تی و بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "به نیازی دیدار به‌م نزیكانه هه‌وادارانی نه‌سر".
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵان كه له سپۆرتینگ لشبۆنه پێگه‌یشت، درێسی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، ریاڵ مه‌درید و یوڤێنتوسی پۆشی. مانگی رابردوو گرێبه‌ستی رۆناڵدۆ كه له ساڵی ٢٠٢١دا گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر، به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری یانه‌كه، ئێریك تێن هاگ، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه كه تا ئێستا پێنج باڵندۆری بردووه‌ته‌وه، كه خه‌ڵاتێكه ده‌درێته باشترین یاریزانی ساڵ، خاوه‌نی زیاتر له ٣٠ جامه كه پێنجیان جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، حه‌وتیان پاڵه‌وانێتیی پریمیهرلیگن و هه‌روه‌ها جامی خوله‌كانی ئیسپانیا و ئیتاڵیان.
رۆناڵدۆ كه به‌ربه‌ستی ٨٠٠ گۆڵی تێپه‌ڕاندووه و تاكه یاریزانه له پێنج مۆندیالدا گۆڵی كردبێت، به درێسی پورتوگاله‌وه ١٩٦ یاری ئه‌نجامداوه و ١١٨ گۆڵی تۆماركردووه.