Muhammed Emin Canik
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2022
بۆینس ئایرس-AA
جه‌سته‌ی یاریزانی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل، پێلێ ماوه‌ی ساڵێك زیاتره وه‌ڵامگۆ نییه بۆ چاره‌سه‌ری كیمیایی شێرپه‌نجه و له ئێستاشدا خراوه‌ته ژێر چاره‌سه‌ری هێوركهرهوهوه.
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی فۆڵها سێ ساودا، ئاماژه به‌وه كراوه، پێلێ له ئه‌یلوولی ٢٠٢١ه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ری كیمیایی بۆ شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، پێلێ رۆژی سێشه‌ممه بۆ پشكنین هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌وه زانراوه كه لاشه‌ی وه‌ڵامگۆی چاره‌سه‌ری كیمیایی نه‌بووه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ببرێته یه‌كه‌ی چاودێریی چڕ، رێكار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی گیراوه‌ته‌به‌ر.
له ئێستا پێلێ له‌ژێر چاره‌سه‌ری هێوركهرهوهدایه، و ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت كه نه‌خۆشییه‌كی جددییان هه‌یه و ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌یان كه‌مه. چاره‌سه‌ره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌سه‌ر كه‌م ببێته‌وه و ژیانیان باشتر ببێت.
ماوه‌ی ساڵێك زیاتره پێلێی ته‌مه‌ن ٨٢ ساڵان چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رده‌گرێت و شێرپه‌نجه به هه‌ریه‌ك له سییه‌كان، جگه‌ر و ریخۆڵهكانیدا بڵاوبووه‌ته‌وه.