ئیستانبوڵ - AA
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئینگلتەرا (EFL Cup)دا، یانەی ساوسهامپتۆن لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی مانچستەر ستی بردەوە و بەم ئەنجامەش سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی جامەکە.
قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بە دوو یاری بەردەوام بوو.
ساوسهامپتۆن بە گۆڵەکانی یاریزانان سێکۆ مارا (لە خولەکی ٢٣) و مۆسا دینێپۆ (لە خولەکی ٢٨)، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دواتر مسۆگەر کرد.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی نۆتینگهام فۆرێست دوای ئەوەی کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ تەواو بوو، بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣-٤ بەسەر وۆڵڤەرهامپتۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە یەکێک لەو چوار تیپەی کە لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.
پێشتریش یانەکانی مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد، گەیشتبوونە قۆناغی پێش کۆتایی.