Doğa Kırmızıoğlu
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
سێیەم هەفتەی وەرزی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ی خولی پاڵەوانێتی ئەورووپا بەکۆتا هات.
لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەکانی گرووپی Hدا، یانەی مێدیپۆل باشاکشەهیر بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی مانچستەر یونایتد-ی بردەوە.
ئەمەش یەکەمجارە یانەی مانچستەر دوای ١٩ رووبەڕووبوونەوە شکستبهێنێت.
لە لایەکی دیکەشەوە یانەی لایپزیک بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی پاریس سان جێرمان-ی بردەوە.
لایپزیک لەڕێی ئەم سەرکەوتنەیەوە شەش خاڵی تۆمار کرد و گەیشتە ریزبەندی دووەمی گرووپی H.
لە لایەکی دیکەوە لە گرووپی E دا، یانەی چێڵسی بە ئەنجامی ٣-٠ لە یانەی رێن-ی فەڕەنسی بردەوە.
بەمشێوەیە چێڵسی حەوت خاڵی بۆ خۆی تۆمار کرد و لە ریزبەندی یەکەمی گرووپەکەدا مایەوە.
لە گرووپی F دا، یانەی بورۆسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی ٣-٠ لە یانەی کڵەپ برۆژ-ی بردەوە.
هەروەها لە گرووپی G دا، یانەی بارسێلۆنا لەڕێی پەناڵتییەوە بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی دینامۆ کییەڤ-ی بردەوە.
بەهەمان شێوە لە هەمان گرووپدا یانەی یوڤێنتوس بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی فێرەنتس-واروشی بردەوە.
ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی هەفتەی سێیەمی پاڵەوانێتی ئەورووپا بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
گرووپی E:
چێڵسی (ئینگلتەرا)- رێن (فەڕەنسا): ٣-٠
سێڤلیا (ئیسپانیا)- کراسنۆدار (رووسیا): ٣-٢
گرووپی F:
زێنیت (رووسیا)- لازیۆ (ئیتاڵیا): ١-١
بورۆسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا)- کڵەپ برۆژ (بەلجیکا): ٠-٣
گرووپی G:
بارسێلۆنا (ئیسپانیا)- دینامۆ کییەڤ (ئۆکراینا): ٢-١
فێرەنتس-واروش (هەنگاریا)- یوڤێنتوس (ئیتاڵیا): ١-٤
گرووپی H:
مێدیپۆڵ باشاکشەهیر (تورکیا)- مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا): ٢-١
لایپزیک (ئەڵمانیا)- پاریس سان-جێرمان (فەڕەنسا): ٢-١