Doğa Kırmızıoğlu
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
لە وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، یەکەم یاریی خولی ١٦ بەڕێوەچوو.
لە یارییەکەدا، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی میوانداری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێك کۆتایی هات.
لە خولەکی ٧٥ی نیوەی دووەمدا، یاریزان رۆبێرتۆ فیرمینۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد و دوای ئەوەیش لە خولەکی ٨٣دا، یاریزان محەمەد سەڵاح گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەشدا، یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی بووە میوانی یانەی ساڵزبورگی نەمسایی.
لە خولەکی ٢١ی یارییەکەدا، یاریزان چیکوبویکی ئادامو گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ساڵزبورگ تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی ٩٠دا، یاریزان کینگسلی کۆمان گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی بایەرن میونخ تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.