Madrid
مه‌درید - AA
له هه‌فته‌ی 23یه‌می لا لیگادا، بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیك بیلباو به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو هێرشبه‌رانه یاریی ده‌كرد و زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی گۆڵ تۆمار بكات. یانه‌ی بارسێلۆنا به لێهاتوویی گۆڵپارێز، مارك ئه‌ندرێ تێر شتێگن توانیی رێگری له تۆماركردنی گۆڵ بكات و به‌یه‌كسان بوون یارییه‌كه كۆتاییهات.
به‌م ئه‌نجامه بارسێلۆنا كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 51 خاڵ و ئه‌تله‌تیك بیلباو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 27 خاڵ.
له خوله‌كی 92 یارییه‌كه‌دا، یاریزانی ئه‌تلەتیك بیلباو، ئۆسكار دی ماركۆس به هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ئاست ناوبژیوان، كارتی سووری به‌ڕوودا به‌رزكرایه‌وه و یاریگاكه‌ی به‌جێهێشت.
بارسێلۆنا ئه‌مه دوو هه‌فته‌یه له لا لیگادا ئه‌نجامی یه‌كسانبوونه و ژماره‌یه‌ك خاڵی له‌ده‌ستداوه. له‌ئێستادا یانه‌ی ریال مه‌درید كه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ریزبه‌ندیی دووه‌م، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌نها شه‌ش خاڵ جیاوازییان هه‌یه.