Barış Seçkin
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2022
رۆما - AA
ئەستێرە دێرینەکانی تۆپی پێ و ئەو ئەستێرانەی تا ئێستاش بەردەوامن لە یاری کردن، لە میانی "یاری ئاشتی"دا لە شاری رۆما پێکەوە کۆبوونەوە.
بە هەماهەنگی رێکخراوە خێرخوازییە کاسۆلیکییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە ناوە دیارەکانی جیهانی تۆپی پێ، وەک بانگەوازێک بۆ ئاشتی لە جیهان و وەک یادکردنەوەیەکیش بۆ ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، دیێگۆ مارادۆنا لە چوارچێوەی یارییەکی تایبەتدا کۆبوونەوە.
یارییەکە بە دروشمی "لە پێناو ئاشتیدا یاری دەکەین" لەنێوان تیمی سپی و تیمی شین، بەڕێوەچوو.
تیمی سپی پێکهاتبوو لە ڤینسێنت کاندێلا، ئێریک ئابیدال، هێنریخ مخیتاریان، ئیڤان راکیتیچ، رۆناڵدینیۆ، هوگۆ ئالمێیدا، هریستۆ ستۆیچکۆڤ و شوتا ئارڤێلادزە.
هەروەها تیمی شین پێکهاتبوو لە سێباستیان فرێی، چیرۆ فێرارا، دیێگۆ پێرۆتی، گۆکهان ئینەر، لویگی دی بیاگۆ، ڤینچێنسۆ یاکوینتا و ئانتۆنیۆ دی ناتالی.
یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٣ لە بەرژەوەندی تیمی شین، کۆتایی هات.
